ئاکادمی سەحەر بوو بە پاڵەوانی لیگی هەڵکەوتەی تۆپی سەوەتەی ئافرەتان
تیمی تۆپی سەوەتەی ئاکادمیای سەحەر، پلەی پاڵەوانەتی لیگی هەڵکەوتەی ژنانی دەستخست
لە کاتژمێر ٢٠:١٥ دەقەی چوارشەممە – ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ یاری چوارەمی فیناڵی لیگی هەڵکەوتەی تۆپی سەوەتەی ژنانی ئێران بەڕێوەچوو کە لە کۆتاییدا ، تیمی ئاکادمی سەحەر بەسەرکەوتنی ٦٣-٦٤ لەبەرامبەر گروپی بەهمەن ، سێ بەسەر یەک چوونە فیناڵ وپلەی پاڵەوانەتی ئەم وەرزەی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەیان دەستخست. ئەنجامی چوارکوارتری ئەم یاریە بەم شێوەبوو: کواتری یەکەم : ٩-١٢ ئاکادمی سەحەر
کواتری دوهەم ٢١- ١٥ گروپی بەهمەن
کواتری سێهەم : ١٥- ١١ گروپی بەهمەن
کواتری چوارەم: ١٨-٢٦ ئاکادمی سەحەر
لەکۆتایی ئەم یاریەدا " برایاهانا جکسۆن" پوینت گاردی ئەمریکایی تیمی ئاکادمی تۆپی سەوەتەی سەحەر بە بەدەسهێنانی ٢٦خاڵ ، هەشت ڕیباند ، هەشت پاس کەبوونە گۆڵ وسێ تۆپ دزین ، کارایی سیی یان تۆمار کردوپلەی باشترین یاریزانی زەویەکەیان دەسخست. ئەم وەرزە لە پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەی ژنانی ئێران بە ئامادەبوونی هەشت تیم "ئاکادمی سەحەر، بەهمەن ، پالاوتگەی نەوتی ئابادان ، فولادی هورموزگان ، شەریف سەوز، پاسی تاران ، گازی تاران وداتیسی یەزد بەڕێوەچوو.