ئه‌یلوول 27, 2025 16:42 Asia/Tehran
  • یەکەمین هەفتەی فیلمە ئێرانییەکان لە کۆریای باشوور بەڕێوە چوو

یەکەمین هەفتەی فیلمە ئێرانییەکان لە کۆریای باشوور لە ڕۆژانی ٢ تا ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی بەرامبەر لەگەڵ ٢٤ تا ٢٧ی ئەیلوول، بە میوانداریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیئۆل و بە هاوکاریی ئەڕشیڤی فیلمی کۆریا بەڕێوە چوو.

مەراسیمی دەستپێکی ئەم ڕووداوە فەرهەنگییە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک باڵوێزی وڵاتانی تر لە کۆریای باشوور، شارۆمەندانی کۆریای هۆگری سینەمای ئێران و ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

لەم مەراسیمەدا فیلمی "کوڵەقەند" وەک بەرهەمی دەسپێکی ڕووداوەکە نمایش کرا کە پێشوازییەکی گەرمی لە لایەن بینەرانەوە لێ کرا.

بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە، یەکەم ئەزموونی فەرمیی نمایشکردنی بەرهەمەکانی سینەمای ئێران لە چوارچێوەی بۆنەیەکی فەرهەنگی لە کۆریای باشوورە و وەکوو هەنگاوێک بەرەو ناساندنی مێژوو و توانا هونەرییەکانی سینەمای ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان دوو وڵات لە قەڵەم دەدرێت.

سەرپەیڤ