ترسی تەلاویڤ لە بەشی عیبری زمانی پرێس تی ڤی
کانونی یهکهم 17, 2025 17:55 Asia/Tehran
کەناڵی پرێس تی ڤی بە جەخت لەسەر دەسپێکرانی چالاکیی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تایبەتی عیبری، بەشێکی لەژێرناوی "پرێس تی ڤیی عیبری" لە چواردەی ئەم مانگەدا واتە ڕێکەوتی پێنجی کانوونی وەڕێ خست.
دەسپێکرانی بەشی عیبری زمانی پرێس تی ڤی، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکان و کەشی سایبریی رژێمی زایۆنیدا بووە. میدیا عیبرییەکان، ئەو کارەیان بە هەنگاوێکی ستراتژیکی ئێران لە شەڕی میدیایی لەقەڵەم داوەو ئامانجەکەیان گەراندۆتەوە بۆ کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر بیروڕای گشتیی ژرێمی زایۆنیستی و بەرەوڕووبوونەوەی پڕووپاگەندەی تەلاویڤ. کاردانەوەی بەکارهێنەرانی عیبری زمان پێشاندەری قەیرانی متمانە بە میدیا ناوخۆییەکانی رژێمی زایۆنیستی و نیگەرانی لە دزەی میدیایی ئێرانە.