سێنسۆری پسپۆڕانەی سازکراوی ئێران لە یارییە وەرزشییەکانی جیهان
کانونی دوھەم 08, 2026 10:20 Asia/Tehran
کۆمپانییەکی ئێرانی گەورەترین پڕۆژەی سێنسۆری تۆمارکردنی کات و خێرایی بۆ پێشبڕکێ جیهانییەکانی سکی ، سکەیت و سوارکاریی ، سەرکەوتوانە جێبەجێکردووە .
ئەو سێنسورانە ئێستا لەهەندێک پیست و ڕێگاوگۆڕەپانی پێشبڕکێ ، بۆوێنە لە شاخەکانی دەوروپشتی تاران داندراون و پێشبینی دەکرێ لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ، بەکاربهێندرێ.
سێنسورە دیزاینکراوەکان بەپێی ستانداردی جیهانین و لە پێشبڕکێی وەک سکی ، سکەیت ، تۆماری وردی خێرایی و کات ، بەکاردەهێندرێن و بەبێ ئەو سێنسۆرانە، پێشبڕکێکان پەکیان دەکەوێ ، تەنانەت بۆ پێشبڕکێ ناوخۆییەکانیش بەکارهێنانی ، بەپێویست ڕاگەیەندراوە.