هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنارئاوی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
تشرینی دووهم 28, 2026 16:25 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنارئاوی ئێران نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیای مسۆگەر کرد.
یاریی فیناڵی کاپی گەلانی تۆپی پێی کەنارئاوی دووهەزار و بیست و شەشی تایلەند، ئەمڕۆ لەنێوان تیمەکانی ئێران و ژاپۆندا بەڕێوە چوو و سەرەنجام یاریزانانی ئێرانی بە بردنەوەی سێ بە یەکی تیمی ژاپۆن، نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیایان بۆخۆ مسۆگەر کرد.
لە یاریی ریزبەندیی ئەو کێبەڕکێیانەش تیمی عوممان بە ئەنجامی هەشت بە چوار لوبنانی بردەوەو لەریزی سێیەمی ڕکاربەرییەکاندا راوەستا.