حەماس هەڵوێستی یەکیەتیی ئەفریقا بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیی بەرز دەنرخێنێت
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هەڵوێستی یەکیەتیی ئەفریقای لەدژی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی کردن لە فەلەستین ، بەرز نرخاند.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ لە بەیاننامەی کۆتایی سی و شەشەمین لوتکەی یەکیەتیی ئەفریقا بۆ پشتیوانی لە ئەندامێتیی یەکجاریی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها هەڵپەساردنی پێدانی پێگەی چاودێر بە ڕژێمی زایۆنی لەم یەکیەتییە و پشتیوانی لە مافی جەماوەری فەلەستین بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، پێشوازیی کرد.
بزوتنەوەی حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە گرنگیی زیاتر بە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس و پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانی گەلی فەلەستین و دەستدرێژی بۆ سەر خاک و پیرۆزگاکانیان و هەروەها خەباتی فەلەستینییەکان بدەن ھەتا ئەو کاتەی کە مافە ڕەواکەیان لەمەڕ پێکهێنانی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز مسۆگەر دەبێت.
دوێنێش «جیهاد تەها» وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس هەموو ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە ڕێگریان کردووە لە بەشداریی شاندەکەی ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەفریقا و وتیشی: ئەم کارە لەگەڵ بەها و بنەماکانی یەکێتی ئەفریقادا یەک دەگرێتەوە.