حەماس: گەنجانی خۆڕاگری لە نابلۆس داستانێکی گەورەیان ڕسکاند
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" جەختی کرد؛ گەنجانی خۆڕاگریی لە بەرامبەر داگیرکەران مل کەچ ناکەن و جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ڕژێمی زایۆنیستی بوونەوە و داستانێکی گەورەیان ڕسکاند.
ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بە هێرشێکی دڕندانە بۆ سەر نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا و شەڕ لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری، نۆ فەلەستینییان شەهید و نەوەد و حەوت کەسیشیان بریندار کرد.
لە بەیاننامەیەکدا، «حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس، کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی دڕندانەی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر نابلۆس دەربڕی و وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە پەلامارەکانی خۆی و جێبەجێ کردنی گەڵاڵە تیرۆریستیەکانی - بەرپرسیارە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییە مەیدانیەکان .
وتەبێژی حەماس، بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرەڕای هەموو نەخشەو پیلانی ئەمریکییەکان - شۆڕشی گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێت و ناوەستێت، جەختی کردەوە، زەمەن دەیسەلمێنێت کە شۆڕشی ئێمە لە شکان نایەت .
شیاوی ئاماژەیە زایۆنیستەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجە فراوانخوازیەکانیان ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهید، بریندار یان ڕاپێچی بەندیخانە دەکەن .