حەماس: نەتەوەی فەلەستین بەچۆکدا نایەت / تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بێ وەڵام نامێننەوە
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن قارەمانانی فەلەستین و شەپۆلی خرۆشاوی نەتەوەی خەباتکار و هێزە بوێرەکانی بەرخۆدانی فەلەستین دەدرێتەوە.
بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ، لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی بیست و نۆھەمین ساڵی کۆمەڵکوژییەکەی مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم (ع)، جەختی لەوە کردەوە کە تاوان و کوشت و بڕەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بە درێژایی مێژووی ڕەش و خوێن پێوە مەییوی نەتەوەی فەلەستین ، قەت ناتوانێت ورەی گەلەکەمان دابەزێنێت.
«حەماس» لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە: پێکدادانمان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام و هەمیشەییەو هەوڵی سیستماتیک بۆ بەجولەکەکردنی مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم لە شاری «ئەلخەلیل» لە کەرتی ڕۆژئاوا تاوانە و پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێساکانە و ئەم مزگەوتە بەردەوام و بە تەواوی بە ئیسلامی دەمێنێتەوە.
لە هەمان کاتدا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نێوخۆیی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە ئەم پێکھاتەیە بەرەوڕووی ژمارەیەکی زۆری ئۆپەراسیۆنی تاقمە فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکاندایە.
«رۆنین بار» سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نێوخۆی ڕژێمی زایۆنی ناسراو بە «شاباک»، لە دیدارێکی داخراودا لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان ڕایگەیاند: ئاماری هێرش و چالاکییەکانی تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە ناوچە جیاجیاکاندا بە شێوەیەکی دەگمەن پەرەی سەندووەو شێوازێکی بێ وێنە و ئەم هێرشانە بە توندی ئیسرائیلییەکانی ترساندووە.
هەرلەم پێوەندییەدا،خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرامبەر دڕندەکارییەکانی ڕژیمی داگیرکەر ، ھەڵیانکوتاوەتە سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی «حومێش» لە باشووری جەنین.