نیسان 01, 2023 20:53 Asia/Tehran
  • حەماس: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بێ وەڵام نامێنێتەوە

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی لاوانی فەلەستینی بەھۆی زایۆنییەکانی لە مزگەوتی ئەقسادا شەرمەزار کرد و پێی داگرت کە: ئەم تاوانانە بێ وەڵام نامێننەوە.

«محەممەد ئەلعەسیبی» فەلەستینیی تەمەن ٢٦ ساڵان، دانیشتووی گوندی «حورە» لە «ئەلنەقیب»ی داگیرکراو، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ژنێکی فەلەستینی لە بەرامبەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل، بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی لە نزیک «بابولسیلسیلە» گیانی لەدەست دا .

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی ئەلعەهد، بزوتنەوەی حەماس لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە؛ تاوانەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە خاکی ئێمە و دژی نەتەوەکەمان بێ وەڵام نامێنێتەوە.

پێشتریش بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی لاوانی فەلەستینی بە دەستی زایۆنییەکانی لە مزگەوتی ئەقسادا شەرمەزار کردبوو و جەختی لە بەردەوامیی خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە بەرامبەر ئەو دڕندەکارییانە کردبووەوە.

تەقەکردن لە دەوروبەری دەروازەی مزگەوتی ئەقسا لە کاتێکدایە کە سەرەڕای سنووردارکردنی توندی ڕژێمی زایۆنیی، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار نوێژخوێن بەشداریی  نوێژی عیشا و تەراویحیان کرد لە مزگەوتی ئەقسا و  دووهەمین نوێژی هەینیی  مانگی ڕەمەزانیش لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادەبوونی ٢٥٠ هەزار فەلەستینی بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ