پێکدادانی چەکداریی خۆڕاگری لەگەڵ لەشکریانی زایۆنی لە جێنین و تولکەرم
خەباتکارانی فەلەستینی لە شارەکانی جێنین و تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن لەگەڵ لەشکریانی زایۆنی تێکهەڵچوون.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردە سەر جێنین و ئەمەش بووە هۆی دەست پێ بوونی شەڕی چەکداری.
لە میانەی هێرشی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی ڕۆژئاوا گەنجێکی فەلەستینی بە زەیری گوللـەی زایونییەکان بریندار بوو.
لەشکریانی زایۆنی ھەروەھا هێرشیان کردە سەر ئۆردوگای «نور شەمس» لە «تولکەرم» کە ئەمەش بووە هۆی پێکدادانی چەکداری لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری لەم ناوچەیە و گوردانەکانی قودس بەرنگاری زایۆنییەکان بوونەوە.
لەم پێکدادانە چەکدارییەدا، خەباتکارانی خۆڕاگری زایۆنیستەکانیان کردە ئامانج و بۆمبای دەستکردیان بۆ ھاویشتن.
شەوی یەکشەممەش، سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنی خەباتکارانی خۆڕاگری بەرامبەر خاڵێکی پشکنینی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ئاغواری باکوورییان کرد.
لە ماوەی ٢٤ کاتژێری ئەم دواییەش ٢٢ نمونەی ھەڵمەتی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕووی داوە لەوانە ٥ حاڵەتی تەقەکردن بەرەو لەشکریانی زایونی.
لە هەواڵێکی دیکەدا باسی ئەوە کراوە کە، حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەردەوامیی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئاراستەی بەجولەکەکردنی سەرزەوینی فەلەستین بە توندی شەرمەزار دەکەین کە دوانمونەیان پلانی چێکردنی زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ یەکەی زایۆنی نشین لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوایە.
بزوتنەوەی حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ڕێوشوێنی خێراو شێلگیرانە بگرنەبەر بە مەبەستی ڕاگرتنی پڕۆژەکانی بەجوولەکەکردنی ڕژێمی زایۆنی. لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە ئەم پڕۆژە زایۆنییانە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی لە ناوچەکە و ئاشتی و ئاسایش دەخاتە مەترسییەوە.