ئاب 06, 2023 15:27 Asia/Tehran
  • یەک لەسەرسێی زایۆنیستەکان لە بیری بەجێهێشتنی فەلەستینی داگیرکراودان

ڕاپرسییەک کە یەکێک لە کەناڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاوی کردۆتەوە، ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە یەک لەسەرسێی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بیر لەوە دەکەنەوە کە فەلەستینی داگیرکراو بەجێبهێڵن و خۆیان لەو دۆخە نالەبار و پڕقەیرانە دەرباز بکەن.

کەناڵی 12ی تەلەفەزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەک لەسەر بابەتی" زیاد بوونی ئاستی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی" کە زایۆنیستەکان بەهۆی زیاد بوونی قەیرانەکان هەیانە، ڕایگەیاندووە کە 33 لە سەدی زایۆنیستەکان بیر لە بەجێهێشتنی فەلەستین دەکەنەوە و 31 لە سەدیشیان، نیگەرانی ڕوودانی شەڕ لە داهاتوودان.

بەپێی ئەو ڕاپرسییە کەبەشداربووانی بەشێوازی هەڵکەوت هەڵبژێردرابوون، ئەو بابەتەی کە زایۆنیستەکانی زۆر نیگەران کردووە، دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی لە فەلەستینی داگیرکراو بە هۆی زیاد بوونی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکە.

ئەو ڕاپرسییە کە ڕۆژی هەینی بڵاوبووەتەوە ئاشکرای دەکات بە هۆی داکۆکی "بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە پەسەندکردنی گۆڕانکاری لەیاساکاندا، وای کردووە یەک لەسەرسێی زایۆنیستەکان بیر لە بەجێهێشتنی  فەلەستین بکەنەوە.

36 لەسەدی بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە نیگەرانی قەیرانی ئابوورین کە لە پاش پەسەندکردنی یاساکە ڕوو ئەدات.

ڕۆژنامەی زایۆنی مەعاریو لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا واتا مانگی تەمووز، ڕاپرسییەکی دیکەی بڵاو کردەوە کە پیشانی دابوو 58 لە سەدی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان نیگەرانی ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی لەو ڕژێمەدان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ