بەرپەرچدرانەوەی پەلاماری زەوینیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەیت حانوون لە لایەن یەکینەکانی قەسامەوە
یەکینەکانی شەهید عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە پەلاماری زەوینیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززەی بەرپەرچ داوەتەوە.
یەکینەکانی شەهید عززەدین قەسام ڕایگەیاند کە لە ناوچەی "شرق البریج"ـیش بەرەنگاری هێرشی زەوینیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆتەوە. شەوی رابردوو هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چەن میحوەرەوە هەوڵیان دا بە پشتیوانیی پەلاماری ئاسمانیی قورس و بێ وێنە، سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ببەزێنن کە هەوڵەکەیان بێ ئاکام مایەوە. بەرپەرچدرانەوەی پەلامارە زەوینییەکەی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن یەکینەکانی ئەلقەسامەوە لە کاتێکدایە کە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەدوی ڕابردوو دەقی پێشنووسی بڕیارنامەی وڵاتانی عەرەبیی پەسەن کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی دۆستانەی خێرا و کۆتایی پێهاتنی شەڕ و تووندی تیژی بوو.
ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کاردانەوە بە بەرپەرچدانەوەی سەرکەوتووانەی گوردانەکانی قەسام و شکست هێنانی هێرشی زەوینیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە وتی: ئەم شکستە پەرجوویەکی ئیلاهییە. هەنییە سەرلەبەیانی شەممە وتی: شکست هێنانی هێرشی زەوینیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە سەرباری هاوکات بوونی بۆردومانی ئاسمانی، زەوینی و دەریایی، پەرجوویەکی ئیلاهی دێتە ئەژمار.