ئامادەباشی تۆکمە وتەواوی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەروبەند وتاردانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا
ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: لە درێژەی سنووری باکووری لەگەڵ لوبنان لەحاڵەتی ئامادەباشی تۆکمە وتەواوداین
.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند لە درێژەی سنووری باکووری لەگەڵ لوبنان لەحاڵەتی ئاماەباشی تۆکمە وتەواو داین. ئەم وتاردانەی" دانیل هاگاری "وتەبێژی سوپای ئیسرائیل چەند ساعەت بەرلە وتاردانی سەیید حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا" ویەک ڕۆژ دوای ئاڵووێری ئاگری توندی نایاسایی لە سنووری " فەلەستینی داگیرکراو ولوبنان ڕاگەێندرا.
ناوبراو رێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەکە سوپا لە میانەی هەڵمەتێکی بەربڵاو لە سنووری باکووری دایە" بانگەشەی کرد: ئێمە لە ئاستی زۆربانی ئامادەیی لە باکوور داین- لە ئاستی زۆربانی هۆشداری بۆ وەڵامدانەوە بە هەر ڕوداوێک کە ئەمڕۆ ولەڕۆژەکانی داهاتوو روودەدات.
بڕیارە سکرتێری گشتیی حزبۆڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی سێهەی نوامبەر دوازدەی سەرماوەز، کاژێر سێ بە کاتی بەیروت وتاردەدات.
تۆڕە هەواڵیەکانی نزیک لە حزبۆڵڵا پێشتر تیزرێکیان لەم بارەە بڵاو کردەوە کە سەرنجی زۆرێکی لەم دۆخە هەستێارە بەرەو لای خۆی ڕاکێشا.تۆڕی سەتەلایتی " ئەلمەیادین لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا ئەمریکا وتاردانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە نزیک پیوشوێن دەگرێت وڕژێمی زایۆنیش نیگەرانی ئەم وتاردانەیە.
لەکاتی دەسپێکرانی شەڕی باهۆزی ئەقسا لەدژی داگیرکەرانی زایۆنی لە حەوتەمی ئۆکتۆبەر"١٥"ی ڕەزبەر" سکرتێری گشتی حزبۆڵلای لوبنان وتاری نەداوە وتەنیا چوارشەممە سێهەمی سەرماوەز لە نۆزدەهەمین ڕۆژی شەڕ لەگەڵ داگیرکەران میوانداری " زیادنەخالە سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و" ساڵح ئەلعاروری " جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بوو.
" حەسەن فەزڵوڵڵا" ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان پیشتر لەبارەی هەڵوێستەکانی سکرتێری گشتیی حزبۆڵای لە بارەی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا وتێکەڵچوونە سنووریەکان لەباشووری لوبنان وئەمەکە ناوبراوبۆچی هەتا ئەم کاتە دەستی نەداوە بە وتاردان ڕایگەیاند: سەیید نەسرۆڵڵا هەرکات وچرکە گوڕانکاریەکانی باشووری لوبنان وغەززە پێوشوێن دەگرێت وهاوکات لەگەڵ فەرماندە مەیدانیەکانی خۆڕاگری لەسەر بەڕێوەبەرایەتی شەڕ پیداچوونەوە دەکات. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵاکەسێکە کە ئەم شەڕە بەڕێوەبەرایەتی دەکات وبۆ هەرئەگەریی وسێناریویەک ئامادەیە.
«