وەلیدجنبلات: قسەکانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا بەگشتیی دروست وڕاست بینانە بوو
سیاسەتوانێکی هەڵکەوتەی لوبنانی بە ئاماژەدان بەمەکە وتاردانی سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا ڕاست بینانە بوو وبەگشتیی دۆخەکەی لێکدایەوە جەختی کرد ڕۆژئاواوئەمریکا بەرپرسی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە دان
وەلید جنبلات سەرۆکی پێشووی حزبی سوسیالیستی گەشەخوازی لوبنان لە وتاردانێکدا لەبارەی وتارەکانی ڕۆژی ڕابردووی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە وتاردانی سەیید عەسەن نەسرۆڵڵا بە گشتیی هاوسەنگ وڕاست بینان بوو.
جنبلات لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئۆتی وی ڕایگەیاند : قسەکانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە وەسف کردنی دۆخی پڕلە خەم وپەژارەی گەلی فەلەستین لە ٧٥ ساڵی ڕابردوو وداگیرکاری ڕژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین ودۆخی غەززە وقەڵاچووی کەسانی ناسەربازی لەلایەن ئەم ڕژێمەوە بەگشتیی ڕاست ودروستە.
ناوبراو وتیشی: سەیید حەسەن نەسرۆڵڵابە باشی لێکی دایەوە کە بڕیاربۆ دەسپیکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لە حەوتی ئۆکتۆبەربڕیاری فەلەستینی بوو کە لەلایەن خۆڕاگری فەلەستین گیراوخۆڕاگری فەلەستین بەر لەهەرشتێک بەشێک لە گەلی فەلەستینە .هەروەها سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا ئەمریکای بەبەرپرسی جەنایەتەکانی ئیسراییل لە غەززە زانی ومنیش بیروڕام هەرئەوەیە وڕۆژئاوا وئەمریکا بەبەرپرس دەزانم .ئەم سیاسەت وانە لوبنانیە لە کۆتایشدا پیداگری کرد: حەماس بە نوێنەرایەتی لە عەرەبەکان شەڕ دەکات وبزوتنەوەیەکی فەلەستینیە.
هەمووشیمانەیەک لە ئارادایە وئێمە نازانین مەبەست وئامانج ونیازە دەسدرێژکارانەکانی ئیسرائیل چیە؟