وێرانکرانی ٢٢٠ قوتابخانە دوابەدوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422615-وێرانکرانی_٢٢٠_قوتابخانە_دوابەدوای_هێرشەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ھەتا ئێستا بووەتە ھۆی کاول بوونی ٢٢٠ قوتابخانەو فێرگەکانیشی ڕووبەڕووی داخران کردەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2023 13:30 Asia/Tehran

هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ھەتا ئێستا بووەتە ھۆی کاول بوونی ٢٢٠ قوتابخانەو فێرگەکانیشی ڕووبەڕووی داخران کردەوە.

هێرشە بێوچانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بووەتە هۆی ئەوەی کە دوو هەزار و ٥١٠ قوتابیی فەلەستینی لە خوێندن بێبەش بن. لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا سێ هەزار و ٩٠٠ منداڵ شەهید بوونە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە زیاتر لە نۆ هەزار و ٤٨٨ کەسە ، کە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٩ کەسیان ژنن.

بەم پێیە ئەمەش ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر لە ٣٢ هەزار کەس بووە و ژمارەی بێسەروشوێن بووەەکانیش  ٢ هەزارکەس ڕاگەیەندراوە. لە بەرامبەر ئەم تاوانەی زایۆنیستەکاندا کەتیبەکانی ئەلقەسام سەر بە باڵی سەربازیی حەماس جارێکی دیکە بە موشەک تەلئەبیبیان کردە ئامانج.

هەروەها جگە لە تەلەبیب، شاری «ئەللـەد» و هەندێک ناوچەی ناوەندیی فەلەستینی داگیرکراویش بە موشەکی کەتیبەکانی ئەلقەسامی بەرخۆدان بۆ ماوەی چەند خولەکێک کرانە ئامانج.هەروەها کەتیبەکانی قودس شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ناوچەکانی ئەشقلان، سدیرۆت، نیرعام، مۆقلاسیم، کەفەر عیززە کەفەرسەعد لە تەلئەبیب بوونەتە ئامانجی هێرشی موشەکی.