شەڕی نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و زایونیستەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لیواری ڕۆژئاوا
تشرینی دووهم 13, 2023 18:20 Asia/Tehran
چەکدارانی ڕژیمی زایونی بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جۆربە جۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا لەگەڵ خەباتگێڕانی فەلەستینی تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتن.
شاری قیلقیلیە، شەوی ڕابردوو بوە گۆڕەپانی شەڕو تێکهەڵچوونی نێوان زایونیستەکان و خەباتکارانی فەلەستینی کە هەڵیان کوتابوە سەر ئەو شارە.
خەباتگێرانی فەلەستینی بۆمبێکیان لەسەر ڕێگەیزڕێپۆشێکی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لە شاری قیلقیلیە تەقاندەوەو هاوکات گەنجێکی فەلەستینیش بە گول لەی زایونیستەکان بریندار بوو.
گوندەکانی عوریف و بەلاتەی دەوری شاری نابلۆس"یش هەر مەیدانی شەڕی نێوان گەنج و لاوانی فەلەستینی وچەکدارانی زایونی بووکە لەئاکامی دا مێرمنداڵێکی پازدە ساڵ تەمەنی فەلەستینی و گەنجێک بریندار بوون.
هاوکات زایونیستەکان شۆفیرێکی تاکسی"یان لە شاری خەلیل شەهید کرد.