تشرینی دووه‌م 15, 2023 12:01 Asia/Tehran
  • دیدەبانی مافی مرۆڤ: ئیسرائیل هیچ بەڵگەیەکی نیەلەبارەی کەڵک وەرگرتنی حەماس لە نەخۆشخانەکان،تلاڤیڤ لەغەززە جەنایەتی جەنگی ئەنجام ئەدات

دیدەبانی مافی مرۆڤ بەڕەدکردنی ئیدعا وبانگەشەی زایۆنیەکان لەبارەی کەڵک وەرگرتنی خۆڕاگری لە نەخۆشخانەکانی غەززە بۆمەبەستی سەربازی جەختی کردکە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانە وژێرخانەکانی پزیشکی جەنایەتی جەنگی بووە وئەمریکا وئوروپا دەبێ داکۆکی وپشتیوانی سەربازی لەم ڕژێمە ڕابگرن

دوابەدوای بەردەوامکرانی دەسدرێژکاریە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوەندە ناسەربازیەکان بەتایبەت نەخۆشخانەکان وناوەندە پزیشکی وتەندروستیەکانی غەززە ، ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە نائەمن کردنی نەخۆشخانە وئامبۆڵانسەکان لە هەردۆخێکدا پاساونادرێتەوە.

ئە ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: ئیسرائیل هیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوەنیە لەسەر کەڵک وەرگرتنی حەماس لەناوەندە پزیشکی ونەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە وئێمە خوازیاری توێژینەوە لە بارەی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانە وژێرخانە پزیشکیەکانی غەززەی ئەم پەلامارانە بە جەنایەتی جەنگی دەزانین .لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە ،ئێمە پەلامارەکانی ٧ی ئۆکتۆبرهەتا ٧ی نوامبەری ئیسرائیل لەدژی نەخۆشخانەکانی غەززە لێک ئەدەینەوە ولەگەڵ شایەتحاڵان و١٨ پرسنیلی پزیشکی وژمارەیەک لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان وتووێژمان کردووە.

 

 

سەرپەیڤ