نوسینگەی زانیاری گەیاندنی غەززە: شەهیدکرانی ١٩٨فریاکەووپەلامار بۆسەر ٥٥ ئامبۆلانس /٢٥نەخۆشخانە لە کارکەوتوون
نوسینگەی زانیاری گەیاندنی دەوڵەتی لە کەرتی غەززە بە ئاماژەدان بە شەهیدکرانی ١٩٨ پزیشک وفریاکەو لەسەرەتای شەڕ ڕایگەیاند : پەلاماری داگیرکەران بۆ سەرنەخۆشخانەی شەفاجەنایەتی جەنگیە
لەدرێژەیش دا ڕایگەیاند: پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر کۆگەی پزیشکی شەفا جەنایەتێکی جەنگی ، ئەخلاقی ودژە مرۆڤایەتیە.
حەمدان وتی: شەڕلەغەززە تازە سەرەتایەتی.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە داگیرکەران لە ڕەوتی گەمارۆی کۆگەی پزیشکی شەفا پێنج بینایان بۆمباران کردووە داویانەتە بەر گوللە ودەسڕێژ.
ئەم ڕێکخراوە فەلەستینیە لە درێژە داوتی : داگیرکەران وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وئەمریکا بە بەرپرسی سەلامەت وگیانی هەزارن ئاوارە وبریندارو تیمەکانی فریاکەوتن دەزانین .
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووەکە زایۆنیەکان ١٩٨ پزیشک وفریاکەویان شەهید کردووە، ٥٥ ئامبۆلانسیان داوەتە بەر دەسڕێژو٢٥ نەخۆشخانەیان لەکارخستووە.