تشرینی دووه‌م 18, 2023 09:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی ڕۆژهەڵاتی"خان یۆنس"یان بۆردومان کرد، هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانەش دەنگی شەرو تێکهەڵچوونێکی توند لەو ناوچە بیستراوە.

لەکاتێکدا کە ئینترنێت و پەیوەندیەکانی غەززە هەروا پچراوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی  ڕۆژهەڵاتی "خان یۆنس"یان بۆردومان کرد.

لەلایەکی دیکەوە لەئاکامی بۆردومانی کەمپی نەسیرات زۆرتر لە بیست کەس شەهید بوون و لە ڕۆژهەڵاتی بازگەی ڕەفەحیش ژومارەیەک بریندار کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە چەکدارانی ڕژیمی زایونی لەنێو بەشە جۆربەجۆرەکانی نەخۆشانەی شیفادا پیاسە دەکەن و بۆمبی تیا دەتەقێننەوەو بەردەگرن بە بردنی دەواو دەرمان و بەکارهێنانی بانکی خوێن و خواردەمەنی بۆ نەخۆشەکان.ئەو زایونیستانە نەخۆشخانەکەیان گەمارۆ داوەو دەبابەکانیان بەدرێژایی شەقامی وەحدە جێگیر کردوە.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵی چەندین شەڕ لەدەوری نەخۆشخانەی مەعمەدانی ڕاگەیاندراوە کە دۆخەکەی یەگجار دژوارو مەترسیدار بوە.

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند  کە بارودۆخی بەسەدان برینداری نێو نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی لەبەر نەبوونی دەواو دەرمان یەگجار مەترسیدار بوە.

هاوکات هەواڵدەریەکانیش ڕایانگەیاند کە زۆر لە بنەماڵەکان هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی منداڵەکانیان لەکاتی پەلاماری زایونیستەکانەوە بۆسەر کەرتی غەززە نیە .

هەواڵێکی دیکە ئەوەی کە تۆپخانەکانی ڕژیمی زایونی ماڵ و حاڵی هاووڵاتیانیان لە نزیک گۆڕستانی فالووجای باکووری غەززە کردۆتە ئامانج و هەر ئەمڕۆش فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی ماڵی خالید ئەبووهیلالی سکرتێری گشتی بزاڤی ئەحراری فەلەستینیان لە گەڕەکی شێخ ڕیزوانی غەززە بۆردومان کردوەو بەپێی هەواڵی چەند هەواڵدەریەک لەو پەلامارەدا ئەبووهیلال و منداڵەکەی و شەش فەلەستینی دیکە شەهید کراون.

سەرپەیڤ