پەلاماردرانی نەخۆشخانەی شفا ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا ڕیسوا دەکات
چوار ڕۆژ پاش پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر نەخۆشخانەی شفای غەززە هێشتایش هەر سوپای ئەم ڕژێمە نەیتوانیوە بەڵگەیەک بخاتە بەردەست کە سەلمێنەری بانگەشە بەراییەکانی بێ سەباەرت بەوەی کە لەبەر بوونی بنکەکانی حەماس لە نەخۆشخانەی شفا پەلاماردانی ئەم نەخۆشخانەیە پێویستە.
ڕۆژنامەی گاردییەن چاپی ئینگلیز نووسی: هەرچەن سوپای ئیسراییل بانگەشەی کردبوو کە نەخۆشخانەی شفای غەززە بنکەی سەرەکی حەماس بووە بۆ پلاندانان و جێبەجێ کردنی پەلامارەکەی بۆ سەر ئیسراییل لە ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەردا، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنمەری ئەم بانگەشەیەی ئیسراییل نەخراوەتە بەردەست. هێزەکانی ئیسراییل پێش دەسگرتن بە سەر کۆبینای دەرمانیی شفا بەشێوەیەکی بەربڵاو هەوڵیان دەدا وا بنوێنن کە ئەم نەخۆشخانەیە شوێنی سەقامگیر بوونی بنکەکانی حەماسە و لەو بنکانەوە پەلامارەکانی دژی ئیسراییل پلانیان بۆ داڕژاوە. تائێستا سوپای ئیسراییل نەیتوانیوە بەڵگەیکی سەلمێنەری ئەم بانگەشەیەی بخاتە بەردەست. ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە سوپای ئیسراییل تا ئێستا بڵاوی کردوونەتەوە لە لایەن ژیدەرە هەواڵییەکانەوە بە بێ بایەخ و بێ بنەما وەسف کراون. بۆ وێنە شی کردنەوەی کەناڵی بی بی سی لەبارەی بەشێک لەو وێنە و ڤیدیۆیانە نیشانی دا کە بە پێچەوانەی بانگەشەکەی سوپای ئیسراییل کە وتبووی ئەو ڤیدیۆیانە سەبارەت بە دیتنەوەی چەک لەم نەخۆشخانەیەدان، لە راستیدا گرتەگەلێکی ناپسپۆڕانە و شەخسینە. لێکۆڵینەوەکەی بی بی سی ئەوەی لەقاو دا کە بانگەشەکەی سوپای ئیسراییل درۆ و دەلەسەیە و هەموو ئەوم ڤیدیۆیانەش کۆمەلێک وێنە و گرتەی جۆراوجۆرن کە سوپای ئیسراییل بە ئەنقەست و بە مەبەست ئیدیتی کردوون و خستوونیەتیە پاڵی یەکترییەوە.
ئەو بەڵگانەی کە تائیستا سوپای ئیسراییل لەبارەی بوونی بنکەگەلی حەماس لە نەخۆشخانەی شفا خستوونیە بەردەست تەنیا شک وگومانی بیر و ڕای گشتی زیاتر کردووە سەبارەت بە بانگەشەکانی سوپای ئیسراییل لەبارەی ئەم نەخۆشخانەیە.
بە پێی کۆنڤانسیۆنی ژێنێڤ پەلاماری سەربازی بۆ سەر نەخۆشخانەکان قەدەغەیە مەگین ئەوەی کە بسەلێمندرێ نەخۆشخانەکان بەدەر لە چوارچێوی ئەرکی مرۆڤایەتییان و بۆ زەبردان لە دوژمن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ. لە بڕگەی نۆزدەی کۆنڤانسیۆنی ژێنێڤدا بە ئاشکرا جەخت کراوە لەسەر ئەوەی کە تەنانەت دیترانەوەی ڕادەیەک چەک و کەرەستەی جەنگی لە ناوەندێکی دەرمانی و لە کاتێکدا کە نەسەلمێندراوە ئەو چەکە دژ بە لایەنەکانی شەڕ دەکارهێنراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ناوەندە دەرمانییە وەبەر پەلاماری سەربازی بکەوێ.
مای السدانی، پارێزەری مافی مرۆڤ و بەرپرسی کارگێڕیی ڕێکخراوی تەحریر وتی: ئیسراییل تائێستا نەیتوانیوە بەڵگەیەک بخاتە بەردەست کە بسەلمێنی بە پێی ئەوە تەنانەت بە ڕادەیەکی کەم و بەرتەسکیش دەکرێ لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا جەنگییەکاندا، نەخۆشخانەیەک بداتە بەر پەلامار.
حکومەتی جۆ بایدێنی سەرۆکی ئەمریکایش نەک هەر بەرگری کردووە لە پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر غەززە، بەڵکوو بە پێی زانیارییەکانی ناوەندەکانی خۆی ، بانگەشەگەلێکی سەبارەت بە نەخۆشخانەی شفای غەززە هێناوەتە ئاراوە.
بێدەسەلاتی ئیسراییل لەوەی کە بەڵگەگەلێک بۆ سەلماندنی بانگەشەکانی بخاتە بەردەست سەبارەت بە بوونی بنکەکانی حەماس لە نەخۆشخانەی شفای غەززە نەک هر ئیسراییلی وەک درۆزن دیسان ڕیسوا دەکاتەوە، بەڵکوو شکستە هەواڵگرییەکانی جارانی ئەمریکا وەبیری خەڵک دێنێتەوە. نموونەی زەقی ئەم شکستە هەواڵگرییەی ئەمریکا سەبارەت بە عێراق بوو کە ئەمریکا بە پێی زانیارگەلێکی نادرووست هێرشی کردە سەر عێراق و ئەم وڵاتەی داگیر کرد.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە نەخرانە بەردەستی بەڵگەگەلێکی بتەو و ڕوون سەبارەت بە بوونی بنکەکانی حەماس لەنێو نەخۆشخانەی شفای غەززە تەریک کەوتنی زیاتری ئەمریکا لە ئاستی جیهانی بەدواوە دەبێ و ناکۆکیی کەلێنەکانی ئێستای نێو حکومەت و دەسەڵاتی ئەمریکا تووندتر دەکات.