سوپای ئەرتەشی یەمەن بەفەرمی وشداری داپەلامار دەکاتە سەر هەموو گەمیە ئیسرائیلیەکان
سوپای یەمەن دوای ئەوەکە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەم وڵاتە هەواڵی دا گەمیە ئیسرائیلیەکان مەبەستی هێزەچەکدارەکانی یەمەنن ،بەفەرمی ڕایگەیاند لەمەوبەدوا ئەگەربێتووهەرگەمیەکی ئیسرائیلی ببینن دەیدەنە بەر دەسڕێژ
سەرتیپ "یەحیا سەریع " وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن،پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ یەکشەممە هۆشداری دا بە هەموو گەمیەکانی ڕژێمی زایۆنی.
وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند بەپیی بەرپرسایەتی ئایینی ، نیشتمانی وئەخلاقی وبەسەرنجدان بە دەسدرێژکاریەکانی ڕۆژانەی ڕژێمی زایۆنی وئەمریکا بۆسەرکەرتی غەززە وقەڵاچووی خەڵکی فەلەستین وبەمەبەستی بەجێ هاتنی داواکاری خەڵکی یەمەن وهەموو نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهان، هەر گەمیەک کەئەم نیشانانەی هەبێت دەدرێتەبەر پەلامارودەسڕێژ:
١: ئەوگەمیانەی کە ئاڵای ڕژێمی زایۆنیان لەسەرە
٢: ئەو گەمیانەی کە لەلایەن کۆمپانیە ئیسرائیلیەکان ئیدارە دەکرێن
٣: ئەوگەمیانەی کە خاوەنەکانیان کۆمپانیەئیسرائیلیەکانن
سوپای یەمەن هەروەها لەهەموو وڵاتانی جیهان داوای کرد ئەوگروپە لە شارومەندەکانیان کە وەکوو خزمەتکارلەناو ئەوگەمیانە کاردەکەن، ببەنە دەر، لەهاوکاری کردن وبارداگرتنی ئەو گەمیانە خۆببوێرن وبەئاگاداری گەمیەکانیان بگەیەنن کەمەودابگر لە گەمیە ئیسرائیلیەکان. ئەم بەیاننامەدوای ئەوە پەسەن کراوە کەسەرچاوەیەکی سەربازی یەمەن، ڕۆژی رابردوو بە کەناڵی ئەلمەیادینی وت سوپای ئەم وڵاتە بەنیازە هەمووگەمیە ئیسرائیلیەکان لەدەریای سوور بداتە بەرپەلامار. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ومحەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵلای یەمەن پیشتر هەرکام بەجیا لەبەیاننامەیەکدا جەختیان کردبوو هەتاکاتی ڕاگیرانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانیان لەدژی ڕژێمی زایۆنی .