پەلاماری ڕاستەوخۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بۆسەر نەخۆشخانەی ئەندۆنزیا
تاکوو ئێستا لەئاکامی تەقەی چەکدارانی داگیرکەر بۆنێو نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیای غەززە لانیکەم دوزادە فەلەستینی شەهیدو بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
کاربەدەستانی پزیشکی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە دەبابە زایونیستیەکان نەخۆشخانەی ئەندونیزیایی هەڵکەوتوو لە باکوری غەززەیان گەمارۆ داوەو تاکوو ئێستا بەهۆی تەقەی بۆنێو کۆگەی ئەو نەخۆشخانە لانیکەم دوازدە کەس شەهیدو بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەرتەشی ئەو ڕژیمە دیسانەوە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ڕایگەیاند کە ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە پەلاماری وشکانی بۆسەر باشووری کەرتی غەزەش پەرە بگرێ و لەو بەدەیان هەزار سڤیلانەی کە پەنایان بردۆتە بەر خان یونس داوا کراوە کە ئەو شوێنە بەجێ بهێڵن.
هاوکات چەکدارانی ڕژیمی زایونی هەروا بەردەوامن لەسەر بەرەو پێش چوونیان لە باکووری غەززە، ئەرتەشی زایونیستی ڕایگەیاندوە کە پەلامارەکانی ڕوەو پەرەگرتنن و داوا لە سڤیلەکانی غەززە کراوە کە ماڵ و شوێنی ژیانیان چۆڵ بکەن.
لەهەمان کات دا ڕاگەیاندراوە کە ڕێژەی شەهیدەکانی پەلاماری ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سێزدە هەزارو سێسەد کەس کە پێنج هەزارو شەش سەد کەسیان منداڵ و سێ هەزارو پێنسەدو پەنجا کەسیان ژنن.