تشرینی دووه‌م 22, 2023 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام پێداگری کرد کە لەماوەی حەفتاو دوو کاتژومێری ڕابردوودا شەست زرێپۆشی ڕژیمی زایونی بۆوێنە دە ئۆتۆمبێل لێکبڵاو کراون.

ئەبوو عوبەیدە"ی وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی جەنگی حەماس ڕایگەیاند کە شەڕ لەگەڵ دوژمن لەچەندین ناوچەی کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو خەباتگێڕەکانمان چەند هەڵمەتی تایبەتیان بەدژی زایونیستەکان بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا ژومارەیکیان لێ کوژراوەو بریندار بوە.

ناوبراو لەهەمان کات دا ڕاشیگەیاند کە شەوی ڕابردوو چەکدارە وشکانیەکانی ئەو ڕژیمە لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە کەوتوونە نێو بۆسەیەکی هێزەکانی خۆڕاگری و لە دەڤەری تەوامی باکوری ئەو کەرتەش ئۆتۆمبێلێکی زایونیستی یان کردۆتە ئامانج و لەگەڵیان تووشی شەڕ هاتوون و لانیکەم حەوت کەسیان لێ کوشتوون.

ناوبراو ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانمان لە نزیکەوە چوار چەکداری دیکەی زایونیشیان لە نزیک نەخۆشخانەی ڕینتیسی کوشتوە.

سەرپەیڤ