زایۆنییەکان کەوتنە بۆسەی خەباتکارانی قەسامەوە
تشرینی دووهم 23, 2023 09:00 Asia/Tehran
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس (خەباتکارانی قەسام) گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شەڕی نێوان خەباتکارانی خۆی و هێزی داگیرکەری زایۆنی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە زەبرێکی قورسی دیکەی لە هێزی داگیرکەری زایۆنی داوە.
لەم هەواڵەدا باس لەوە کراوە کە خەباتکارانی ئەلقەسام لە بۆسەیەکدا لە ناوچەی جەحرودیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاستی غەززە، بۆسەیان لە هێزی داگیرکەری زایۆنیی ناوەتەوە و زەبری قورسیان لێ وەشاندوون. یەکینەکانی عزەدین قەسام لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کوژران و برینداربوونی ژمارێک داگیرکەری زایۆنی نیشان داوە.