تشرینی دووه‌م 25, 2023 14:10 Asia/Tehran

سەرلەبەیانی هەینی لە چلونۆهەمین ڕۆژی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساو لەکاتێک دا کە ئاگربڕی کاتی نێوان خۆڕاگری فەلەستین و ڕژیمی داگیرکەر دەستی پێکردوە، زۆر لە خەڵکی نیشتەجێی باکووری کەرتی غەزە کە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ماڵەکانیان بەجێ هێشتبوو، دەستیان کردوە بە گەڕانەوە بۆ باکووری ئەو کەرتە.

ئەلحاخام ئەلحەنان ئیک"ی ئەندامی کۆمەڵی جوولەکەکانی ئینگلیز لەمیانەی وتووێژی لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند کە لەلایەنی بیروبڕواوە ڕژیمی ئیسڕائیل کۆتایی پێ دێ و ئێمەش چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەین و دۆعای بۆ دەکەین.

ئەو خاجامە جوولەکە وتی کە من ڕامیارکار نیم بەڵام ئەوەی کە بەچاوی خۆم بەدی دەکەم ئەوەیە کە زایونیستەکان دڕندەکاریەکی لەڕادەبەدەریان کردوەو کاتێک بەپێێ یاسا نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەو دڕندەکاریانە داوەری دەکرێ، بەبێ گومان سەرجەم مافەکانی لەنێو دەچن.

سەرپەیڤ