تشرینی دووه‌م 26, 2023 09:00 Asia/Tehran

ئەبووحەمزەی وتەبێژی گوردانەکانی قودس ڕایگەیاند کە خەڵکی ئێمە لەگەڵ سەرەڕۆترین و زۆردارترین ئەرتەشی ناوچەکە بەربەرەکانیان کرد.

ئەبووحەمزەی وتەبێژی گوردانەکانی قودس ڕایگەیاند کە چەندین ڕۆژ بەسەر بۆردومانی چڕو توند لەلایەن ڕژیمی زایونیەوە تێدەپەڕێ کە بوە هۆی شەهیدکرانی بەهەزاران ژن و منداڵ و سڤیل، ئەبوو حەمزە پێداگری کرد کە لەماوەی چلوهەشت ڕۆژی ڕابردوو گوردانەکانی قودس و خۆڕاگری فەلەستین شارو شارۆچکە داگیرکراوەکانیان بەهۆی سەدان ڕاکێت و هاوەنەوە کردە ئامانج.

لەکاتێکدا شارە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا خەریکی جێژن و شادمانی بوون بەهۆی گەڕانەوەی ژنە بەدیلگیراوە فەلەستینیەکان بۆ ئامێزی کەسوکاریان، زایونیستەکان هەڵیان کوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا.

چەکدارانی ڕژیمی زایونیستی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پازدە زرێپۆشەوە هەڵیان کوتایە سەر کەمپی نوێی عەسکەر لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و دەڤەری عەرانەی باکووری جنین و شاری بیرەو ماڵێ هاووڵاتیانی ئەو ناوچە.

لەهەمان کات دا هەر ئەو زایونیستانە پەلاماری کەمپی شعفاتی جێگیر لە قودسی داگیرکراویشیان دا.

سەرپەیڤ