تشرینی دووه‌م 27, 2023 10:00 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری هیچ کێشەیەکی لەگەڵ نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە نییە، وتی: ڕژێمی زایۆنی لەبەر شکستهێنانی لە کەرتی غەززە ناچار بوو ملکەچی ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل ببێ.

"محمد الهندی" جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: ڕژێمی زایۆنی بڕگەی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بە سەر کەرتی غەززەی پێشێل کردووە کە لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی کاتیدا جەختی لەسەر کراوە.

ناوبراو وتیشی: ئیسراییل لەبەر شکستهێنانی لە کەرتی غەززە  ناچار  بوو ملکەچی ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل ببێ. ئەلهندی راشکاوانە رایگەیاند: خۆڕاگری هیچ کێشەیەکی لەگەل نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە نییە.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە خۆڕاگری سەبارەت بە ئاگربڕ و جێبەجێ کرانی بڕگەکانی ڕێگای پێشێلکاری و فێڵ و فریو ناداتە داگیرکەرانی زایۆنی. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ کۆنترۆڵی ڕەوشەکە لە دەستی خۆڕاگریدایە و بە دڵنیایی و ورەبەرزیی تەواوەوە ئەم خەباتە چ لە گۆڕەپانی سەربازی و چ لە گۆڕەپانی سیاسی بەڕێوەبەرایەتی دەکات.  

سەرپەیڤ