شەهیدبوونی وتەبێژی حەماس لە پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جبالیا
محەممەد حەمادە ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس و وتەبێژی ئەم بزووتنەوەیە کە خەڵکی شاری قودس بوو، لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جبالیا هەلکەوتوو لە باکووری غەززە شەهید کرا.
هەواڵدەریی مەعا بە گێرانەوە لە ژێدەرە ئاگادارەکان رایگەیاندووە کە وتەبێژەکەی حەماس چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە بۆردومان کرانی جبالیا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە شەهید بووە. "محەممەد حەمادە"ی خەڵکی شاری قودسی داگیرکراو یەکێک لەو دیلە فەلەستینییانەی بوو کە ساڵی ٢٠١١ لە ڕێککەوتنی دیلبەدیل لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیدا ئازاد کرا و دوورخرایەوە بۆ غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕژێمی زایۆنی پێشگری کردووە لە بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی بنەماڵەی ئەم شەهیدە فەلەستینییە لە شارۆچکەی "سەور باهر" هەڵکەوتوو لە باشووری قوردسی داگیرکراو. لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە، ٢٣٣ فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا شەهید بوونە.