پێشێلی بەردەوامی ئاگربڕ لەلایەن زایونیستەکانەوە
سەرچاوە هەواڵدەریە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە ئاگربڕە کاتیەکەی کەرتی غەززە بەردەوام لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوە پێشێل دەکرێ.
سەرچاوە هەواڵدەریە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارە داگیرکەرە زایونیستیەکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جارئاگربڕە کاتیەکەی کەرتی غەززەیان پێشێل کردوەو تەقەیان لە ماڵی فەلەستینیەکانی نیشتەجێی ڕۆژئاوای کەمپی مەغازی کردوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکەش کارگێڕی گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ئەمڕۆ پێداگری کرد کە تا ئەم چرکەساتە هیچ سووتەمەنیەک نەگەیشتۆتە نەخۆشخانەکانی باکوری ئەو کەرتە.
لەلایەکی دیکەوە یانەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارە داگیرکەرەکان ئەمڕۆ دووشەم هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا لانی کەم شەست فەلەستینیان دەست بەسەر کردوە.
هاوکات ئوسامە حەمدانی وتەبێژەکەی حەماس لە لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئاگربڕەکەی غەزە بۆماوەی ڕۆژێکی دیکەو بەئامانجی ئازادکردنی دە دیلی دیکە درێژ دەکرێتەوە.