تشرینی دووه‌م 29, 2023 11:00 Asia/Tehran

"ئەمانی سەراحنە"ی بەرپرسی هەواڵدەری یانەی بەدیلگیراوە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەر لەماوەی چوار ڕۆژی ئاگربڕە ڕاگەیاندراوەکەوە تاکووئێستا زۆرتر لە دووسەدو شەست فەلەستینی لێواری ڕۆژئاواو بیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی دەست بەسەر کردون.

"ئەمانی سەراحنە" هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەو کارەی داگیرکەرەکان بەئاراستەی پەلاماردانی شارو گوندە فەلەستینیەکان و کاولکردن و دەستدرێژی بۆسەر دارایی و خاکەکەیان بەڕێوە دەچێ.

بەرپرسی هەواڵدەری ئەو ناوندە ناحکومیە فەلەستینیە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە تاکوو ئێستا سێ هەزارو دووسەدو شەست فەلەستینی لە لێواری ڕۆژئاوا دەست بەسەر کردوون.

هاوکات هەر ئەو زایونیستانە ئەمڕۆ لەئاکامی هەڵکوتانە سەر کەمپی دەیعەمار، دوو فەلەستینیان بریندار کرد.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندوە کە هاووڵاتیەکی فەلەستینی لە شارۆچکەی بیتوونیا لەلایەن زایونیستەکانەوە شەهید کراوەو هاوکات پەلاماری کەمپی دهیشەی بەیت لەحمیشیان داوەو لەگەڵ گەنجەکانی ئەو دەڤەرە تووشی شەڕ هاتوون.

سەرپەیڤ