جیهادی ئیسلامی: ئامادەین دەستدرێژکاریەکانی دوژمن بەرپەرچ بدەینەوە
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەدژکردەوە بە درێژکرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە غەززە ڕایگەیاند کە ئامادەین دەستدرێژکاریەکانی دوژمن بەدژی خەڵکی غەززە بەرپەرچ بدەینەوە.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە لەدوای هەموو هەوڵێک و بەتایبەت هەوڵی نێوبژیوانەکان ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە ئاگربڕەکەی کەرتی غەززە بۆماوەی دوو ڕۆژی دیکەوهەر بەپێی هەمان مەرجەکانی نێو ڕیککەوتنی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایونیستەکان درێژ بکەینەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە لەڕێگەی ئەو درێژکردنەوەوە، بەنیازی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خەڵکەکەمان بووین و هاوکات بتوانین زۆرترین کەللکیش لە یارمەتیە مرۆیەکان وەربگرین.
جیهادی ئیسلامی بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هاوڕی لەگەڵ هێزەکانی دیکەی خۆڕاگری لەنزیکەوە هەڵسو کەوتی دوژمنیان خستۆتە ژێر چاودێریەوەو ئامادەی پاراستنی بەرژەوەندی گەل و بەرپەرچدانەوەی هەموو دەستدرێژیەکین بەهەر نرخێک.
ئەو بزاڤە پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە بەئاراستەی بەڕێوەبردنی قۆناغی چواری گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکانی دوولایەن سی منداڵ و سێ ژنی فەلەستینی لەگرتوخانەکانی ئەو ڕژیمە ئازاد دەکرێن.