کانونی یه‌که‌م 04, 2023 10:30 Asia/Tehran

یەکینەکانی قەسام رایگەیاند لە وەڵامی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە و کوشتاری منداڵان، شەپۆلی تازەی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر تێلاڤیڤ وەڕێخستووە.

یەکینەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەک لە کاتی تەقاندنی ژمارێکی زۆر مووشەک بەرەو زایۆنییەکان، پێی داگرت لە سەر بەردەوام بوونی خۆڕاگری تا کۆتایی هاتنی دەسدرێژکارییەکانی داگیرکەران لە کەرتی غەززە. یەکینەکانی قودس لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامیش ڕایگەیاند؛ سێ ئۆتۆمبیلی سەربازی و شۆڤەڵێکی زایۆنییەکانی بە راکتێکی سەرشان لە "بەیت حانوون" و ناوچەی "ئەلتوام" هەڵکەتووو لە باکووری ڕۆژاوای غەززە پێکاوە. لە لایەکی دیکەوە میدیا زایۆنییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاندووە کە ئاژیری مەترسیی پەلاماری مووشەکیی لە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو، تێلاڤیڤ و دەڤەری ئەم شارە زرینگایەتەوە. هێزەکانی خۆڕاگری لە خولی تازەی هەڵمەتەکانیاندا، لانیکەم سەد راکت و مووشەکیان لە تێلاڤیڤ و دەڤەری ئەم شارە داوە.

ئەشرەف قەدرە" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی غەززەیش ڕایگەیاند لەو کاتەوە کە دەسدرێژی بۆ سەر غەززە  دەست پێ بۆتەوە، تا ئێستا ١٩٣ فەلەستینی شەهید بوونە و  ٦٠٠ کەسیش بریندار، و بەم لەونە ئاماری گشتیی شەهیدان لە دەسپێکی دەسدرێژییەکانەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ١٥ هزار و ٢٠٧ کەس . 

سەرپەیڤ