زەبرە کوشندەی قەسام لە زایۆنییەکان و بۆردومانی ئۆردوگای جەبالیا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە مۆڵگەی هێزی زایۆنیی لە باڵاخانەیەکی شاری بەیت حانوون بە مووشەکی تی بی جی پێکاوە.
خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام ژمارێک هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنییان کە لە نێو بینایەکدا لە بەیت حانوون پەنایان گرتبوو، بە راکتی زرێشکێنی تی بی جی داوەتە بەر پەلامار، پاشان بە چەکی ڕەشاش لەگەڵیان تێکهەڵچوون و ژمارێک لەو سەربازە زایۆنییانەیان کوشتووە.
هەروەها یەکینەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس رایگەیاند پێنج ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی داگیرکەرانی ئیسراییلی بریتی لە (تانک، سەربازهەڵگر و شۆڤەڵ)ی لە ڕۆژهەڵاتی دەیرولبەلح بە بۆمبی «العمل الفدائی» و راکتی زرێشکێنی یاسینی ١٠٥ داوەتە بەر پەلامار کە لەو هەژمارە سێ ترۆمبیلی سەربازی بە تەواوەتی تیا براون.
یەکینەکانی قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە دوو تانکی دیکەی داگیرکەرانی ئیسراییلی لە باشووری بەیت لاهیا بە راکتی زرێشکێنی یاسینی ١٠٥ داوەتە بەر پەلامار.
هاوکات ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بۆردومانی قورسی ئۆردوگای جەبالیا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە دەکەن.
پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە بەردەوامە.
هەروەها ژێدەرە هەواڵییەکان باسی شەهید و بریندار بوونی ژمارێکی دیکەی فەلەستینییەکان بە هۆی پەلاماردرانی ماڵێک دەکەن لە دەڤەری ناوچەی ئەسکەندەر لە باکووری شاری غەززە.
سەرۆکی ناوەندی راگەیاندنی حەماسیش باسی شەهید و بریندار بوونی زیاتر لە ٧٠٠ فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کرد. سەلامە مەعرووف سەرۆکی ناوەندی راگەیاندنی حەماس وتی کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە هۆی پەلامارە قورسە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ڕژێمی زایۆنی، زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە غەززە شەهید و بریندار بوونە.
سەلامە مەعرووف وتیشی؛ زیاتر لە یەک ملوێن و پێنسەد هەزار کەس تا ئیستا لە غەززە ئاوارە بوونە و بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ڕژێمی زایۆنی هیچ جێگایەکی ئەمن لە غەززەدا بوونی نییە.