شەستەمین ڕۆژی شەڕی غەززە؛ کاولکاری و ژینۆساید هەر بەردەوامە
ژێدەرە فەلەستینییەکان ژماری شەهیدانی شەڕەی غەززەیان تا بە ئەمڕۆ بە ١٥ هەزار و ٩٠٠ کەس راگەیاندووە. ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە؛ سەدی حەفتای شەهیدانی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە پێی ناوەتە شەستەمین ڕۆژی خۆیەوە و ئەم پەلامارە دڕندانەیە شەو و ڕۆژ یەکبین بەردەوامە و سات بە سات ژماری شەهید و برینداری فەلەستینی زیاتر دەبێ.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومان کردنی خوێندنگەیەکی سەر بە ئانڕوا کە ناوەندێکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکانە و لە بواری کاردیتنەوە و فریاگوزاریدا یارمەتیی ئاوارە فەلەستینییەکان دەدات، بۆردومانی ئەم خوێندنگەیە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها مزگەوتی حذیفه ابن الیمانی لە ناوچەی بطن السمین هەڵکەوتوو لە خان یونسی بۆردومان و بە تەواوەتی کاول کرد. نزیکەی ٥٠ ترۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیش هێرشیان کردە سەر جنین و دەستیان دایە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی حکومەیی ئەم ناوچەیە.
خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزی سەربازیی زایۆنی لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە لەوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری ئەم ناوچەیە تێکهەڵچوون. خەباتکارانی فەلەستینی توانیان سێ تانکی سوپای ڕژێمیز ایۆنی و ترۆمبیلێکی سەربازیو شۆڤەڵێکیان بە گوللەهاوەنی تاندۆم و ئارپی جی لە میحوەرەکانی بەیلاهیا، ئەلفالووجا و جەبالیا تیابرد.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکەی زایۆنی "زبدین" لە کێڵگەکانی شەبعا داوەتە بەر هێرشی مووشەکی مووشەکەکان ڕاستەوخۆ لە ئامانجەکەیان داوە. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بە ئاماژەدان بە بارودۆخی نالەباری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە، باسی بوونی زیاتر لە 100 شەهید و دەیان برینداری لەم نەخۆشخانەی کردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند کە کارەبای نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە بڕاوە لەکاتێکدا کە ئێستاکە زیاتر لە ٧ هەزار ئاوارە لەناو ئەم نەخۆشخانەیەدان.
هەروەها وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە کەرتی غەززە بە ئاماژە بە قەیرانی توندی مرۆیی لەم ناوچەیە ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەکانی غەززە بوونەتە مەیدانی شەڕ، بۆردومانکردنی غەززە ڕێگر بووە لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان . لەلایەکی دیکەوە، پزشکانی باشووری کەرتی غەززە وشدارییان داوە کە نەخۆشییە درمیەکان بە خێرایی تەشەنە دەکات بەهۆی زیادبوونی حەشیمەتەوە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بردنەدەری بەرفراوانی خەڵکی مەدەنی ولە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور تەواو پەرەی سەندووە.