کانونی یه‌که‌م 06, 2023 09:00 Asia/Tehran

خەباتکارانی خۆڕاگری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ، ٢٨ ترۆمبیلی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بریتی لە تانک، زرێپۆش و ترۆمبیلی سەربازبەریان تیا بردووە.

ئەبوو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام، بە شیکردنەوەی دەستکەوتەکانی خەباتکارانی خۆڕاگری لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی، وتی: خەباتکارانی قەسام لە مەودایەکی نزیکەوە لەگەڵ دەستدرێژکارانی زایۆنی تێکهەڵچوون و ژمارێکیان لێ کوشتن.

هەروەها له شەڕی نێوان چەکدارانی خۆڕاگریی فەلەستین و یەکەیەکی ئیسراییلی له ناوچەی ئەلفالووجا، ژمارێک سەربازی زایۆنی کوژران. بە کۆتایی هاتنی ئاگربڕی کاتی سوپای ڕژێمی زایۆنی هێرشەکانی بۆ سەر غه ززه دەستپێکردۆتەوه  و خۆڕاگریی فهلەستینیش لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسراییلدا، شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی بۆردومان کرد.هەروەها لیواکانی قودس (سەرایا ئەلقودس) کە لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامییە، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە سێ تانک و ئۆتۆمبێلێک کە سەربازی ئیسراییلیان تێدابووە و هەروەها شۆڤەڵێکیشی بە ڕاکتی تاندۆم و ئار پی جی داوەتە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ