کانونی یه‌که‌م 07, 2023 09:00 Asia/Tehran

ئوسامە حەمدان لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی نەتانیاهوو و سوپای ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تیابردنی حەماس و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی نایەتەدی.

ئوسامە حەمدان بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنی زایۆنی لە سای بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانی و پشتیوانیی بێشەرمانەی ئەمریکا درێژە دەدات بە بۆردومان کردنی غەززە، وتیشی: کوشتاری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە حەقی خەڵکی مەدەنی لە غەززە، ڕادەی  زەبر و زیان  و ژماری کوژراو و بریندارانی زایۆنییەکان دەردەخات و هەڵبەت تا ئەوکاتەی کە دەسدرێژیی کردنەسەر غەززە رانەگیردرێ، حەماس هیچ دانوستانێک ناکات.

حەمدان هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی تەنیا بە کەرتی غەززە بەرتەسک نەبۆتەوە، بەڵکوو کەرتی ڕۆژاوا و قودسیشی گرۆتەوە، وتیشی: سەرباری بانگەشەکانی ئەمریکا و  ڕژێمی زایۆنی، هیچ ناوچەیەکی ئەمن لە غەززەدا بوونی نییە و دوژمنی زایۆنی هەوڵ دەدات ئێمە لە زێد و نیشتمانمان وەدەرنێت، بەڵام ناگاتە ئامانجەکەی. مزگەوتی ئەقسا شوێنێکی تەواو ئیسلامییە و گرووپە تووندرەوە ئیسراییلییەکان هیچ مافێکیان بە سەریەوە نییە، ئێمە داوا لە ئانڕوا و وەزارەتی تەندرووستی دەکەین ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆیان بۆ یارمەتیدانی غەززە بەجێ بێنن و داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش دەکەین هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر غەززە ‌نەهێڵن.

سەرپەیڤ