کانونی یه‌که‌م 09, 2023 09:00 Asia/Tehran

بۆردومانی تێکڕای غەززە لە چەند کاژێری ڕابردوودا و شەڕی توندی هێزەکانی خۆڕاگری لە دژی دەستدرێژکارانی باشووری ئەم کەرتە لە دوایین هەواڵەکانی پەیوەست بە فەلەستینن.

فڕؤکەی شەڕکەرو تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززەیان لە باکووری ئەم کەرتە تا باشووری غەززە کردە ئامانج. هاوکات مزگەوت و ناوەندە دەرمانییەکان لە ئامانجەکانی سوپای زایۆنیستن.

فڕؤکەی شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی دڕندانەیان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەست پێکردەوە و ئەم هێرشانەش ڕانەگیراون.

فڕؤکەی شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر هێرشی قورسیان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقساش ئەنجامدا، بەجۆرێک کە پڵاشەی ئەم تەقینەوانە بەر دیوارەکانی نەخۆشخانەکە کەوت. هەروەها هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی مزگەوتی یافا هەڵکەوتوو لە دێرولبەلح لە ناوەندی کەرتی غەززەی کردە ئامانج. هەروەها بۆردومانی ماڵە مەدەنییەکان  لە دێرولبەلح کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، چەندین شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە. بەئامانجگرتنی خانووی مەدەنی  لە کەمپی ئەلنەسیرات کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لانیکەم پێنج شەهید و چەند برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ