ئەبووعوبەیدە: لەماوەی ٧٢ کاتژومێری ڕابردوو ٣٦ زایونیست کوژراون
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە جیهادگەرانی قەسام لەماوەی حەفتاو دوو کاتژومێری ڕابردوو توانیان حەفتاو دوو زرێپۆشی جەنگی دووژمن بەتەواوی یان تاڕادەیەک لەنێو بەرن و سی و شەش چەکداری زایونیستیش بکوژن.
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام پێداگری کرد کە جیهادگەرانی قەسام لەماوەی حەفتاو دوو کاتژومێری ڕابردوو توانیان حەفتاو دوو زرێپۆشی جەنگی دووژمن بەتەواوی یان تاڕادەیەک لەنێو بەرن و سی و شەش چەکداری زایونیستیش بکوژن.
هاوکات هێرشی بەهاوەنی خەباتگێڕانی خۆڕاگری و تەقاندنی بۆمب بەدژی مەتەرێزو پاردەی دوژمن و شەڕی دەستەو یەخە لەگەڵ ئەو چەکدارانە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی تەک ئەنگێوو بوە هۆی کوژران و برینداربوونی بەدەیان چەکداری دیکەو دەست بەسەرداگرتنی چەک و جبەخانەکانیان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خەباتگێڕانی خۆڕاگری بنکەو ژووری فەرماندەرایەتی ئەرتەشی ڕژیم و کۆبوونەوەی ئەو چەکدارانەیان لە هێڵ و بەرەکانی شەڕ بە گولە هاوەن و موشەکی کورتبڕ کردە ئامانج.
لەهەمان کات دا میدیاکانیش ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشانەی خەباتگێڕانی خۆڕاگری زیانێکی قورسی لە دوژمنی زایونیستی وەشاندوە.