کانونی یه‌که‌م 18, 2023 09:30 Asia/Tehran

ئەبووعوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، پێی داگرت کە دوژمنی زایۆنی هێشتا یاری بە ژیانی دەستبەسەرکراوەکانی دەکات کە لە دەستی خۆڕاگریدان و هیچ بایەخیش دانانێ بۆ نیگەرانیی بنەماڵەکانیان.

ئەبووعوبەیدە وتیشی: ڕژێمی زایۆنی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆی کوشت کە لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگریدا بوون و لەناوبردنی ئەوانی پێ باشتر بوو لە ئازادکردنیان، ئەمەش هەمان ئاکاری تاوانکارانەی ئاشکرایە کە تێلاڤیڤ لە هەڵس و کەوتی لەگەڵ دەستبەسەرکراوانیدا تا ئێستا کردوویەتی و بەردەوامیشە لە سەر ئەو ئاکارەی. ئامانجی ئەم ڕژێمە لەو کردەوەیشی پەلاقاژەیەکی بێسوودە بۆ دەرباز بوون لە گوشاری ئەم ڕووداوە و ئەو دواهاتانەی کە باش لێیان ئاگادارە.

میدیا زایۆنییەکانیش ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە "یوتام حاییم" و "سامر تەلالەقە" لەگەڵ دەستبەسەرکراوی دیکەی ئیسراییلی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی کوژراون. بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلیش دوێنێ شەممە لەبەردەم باڵاخانەی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنی کۆ بوونەوە و خوازیاری ڕێکەوتنی دیلبەدیل بوون بۆ گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی خۆیان و کوژرانی ئەم سێ ئیسراییلییەشیان بە تووندی ئیدانە کرد. پێشتریش هەواڵ و ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارێک سەربازی زایۆنی لە ئەنجامی تەقەی هێزە زایۆنییەکان بڵاو ببوویەوە.

سەرپەیڤ