کانونی یه‌که‌م 20, 2023 09:20 Asia/Tehran

بەرەی جەماوەری ڕزگاریدەری فەلەستین بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی هەروا بەردەوامە لەسەر پەلاماردانی نەخۆشخانەکان و هاودەستی و ئەمریکاو ڕۆژئاوا وڵاتانی دیکەی جیهان پاساو دەدا.

پەلاماردانی نەخۆشخانەی عودەی چەند ڕۆژ لەدوای گەمارۆدران و بۆردومان و گرتنی کادرە دەرمانیەکەی و لەسەرووی هەموویانەوە گرتنی ئەحمەد موهنای کارگێڕی ئەو نەخۆشخانەو بۆردومانی کەرتی منداڵبوونی نەخۆشخانەی ناسرو هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی کەمال عودوان و دڕندەکاری ڕاستەوخۆی ناشتنی بریندارە فەلەستینیەکان بەشێکی دیکە لە درندەکاری نوێی ئەو زاینیستانەیە، کە لەلایەنی خووی دڕندەکارانەوە لە نازی و فاشیەکان خراپترە.

بەرەی جەماوەری ڕزگاریدەری فەلەستین، پێداگری کرد بیتوو ئەمریکاو ڕۆژئاوا یارمەتیان نەدایەو کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکانیش چاوپۆشیان لێ نەکردایە ئەو کارەساتە سمناکانە نەدەهاتنە ئاراوە.

ئەو بەرەیە لەکۆتایی ئەو ڕاگەیاندراوەی دا پێداگری کرد کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و دامەزراوە نێونەتەوەیەکان بەشدارن لەو دڕندەکاریانەداو بەنیاز نین بڕیارێکی شێلگیر ڕەچاو بکەن تاکوو بەهۆیەوە زایونیستەکان ناچار بە ڕاگرتنی شەرەکەیان بکەن، چونکە کردەوەو پاڵپشتیان لەو ڕژیمە بۆتە کێشەیەکی رەوشتی دەگمەن کە لە هەڵوێستی بانێک و دوو هەواو دووڕویی و بێدەنگی بەرامبەر بەو دڕندەکاریانە تێ پەڕیوەو گەیشتۆتە سنوری هاودەستی تەواو بەشداری بە کردەوە لەو دڕندەکاری و ژینۆسایدەی گەلی فەلەستین دا.

سەرپەیڤ