کانونی یه‌که‌م 20, 2023 10:20 Asia/Tehran

ئەندامێکی پایەبەرزی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە تەنیا ئەزموونێک کە ئەمریکا خستویەتیە بەردەستی ئیسڕائیل قەڵاچۆی ژن و منداڵە.

ئوسامە حەمدان ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لە جیبالیا دوو قەڵاچۆی کردوە کە لەئاکامی دا سەدو دە کەس بۆوێنە پەنجا منداڵ شەهید کراون.

حەمدان وێڕای ئاماژە بەوەی کە تلاویڤ لە هەوڵ دایە کە کارێکی وا بکا کە حەززە ئیتر شوێنێکی شیاو بۆ ژیان نەبێ وتیشی کە تەنیا ئەزموونێک کە ئەمریکا خستویەتیە بەردەستی ئیسڕائیل قەڵاچۆی ژن و منداڵە.

ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی کە غەزە دەستدرێژکاران لەنێو دەبا، هەرچەندە کە ڕژیمی زایونیستی دڕندەکاریەکانی بە پاڵپشتی و چەکی ئەمریکی پەرە پێ داوە.

حەمدان وێڕای ئاماژە بەوەی کە تلاویڤ لەماوەی حەفتاو سێ ڕۆژی ڕابردوو سەرجەم نەخۆشخانەکانی غەززەی خاپوور ردوە وتی: ئامانجی ڕژیمی زایونیستی کاولکردنی غەزەیە تاکوو خەڵکەکەی بەزۆر کۆچ پێ بکا.

سەرپەیڤ