کانونی یه‌که‌م 24, 2023 13:20 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ناوەندی فریاگوزاری و دامەزرانی ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕۆوا) بارودۆخی غەززەی بە دڵتەزێن وەسف کرد.

"ژولیەت توما" بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندی فریاگوزاری و دامەزرانی ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانڕۆوا) وتی: بارودۆخ لە کەرتی غەززە زۆر دڵتەزێن و دڵهەژێنەو چوار یەکی دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، برسێتی تەنگی پێ هەڵچنیون.

توما وتیشی: بارودۆخی غەززە لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی گەمارۆی سوپای رژیمی زایۆنی و دەسڕانەگەیشتنی خەڵکی ئەو کەرتە بە یارمەتییە بنەڕەتییەکان لەوان خۆراک و خواردەمەنی بەدیهاتووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ناوەندی فریاگوزاری و دامەزرانی ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕۆوا) هەروەها ڕایگەیاند: خەڵک لە کەرتی غەززە ماندوو تۆقاون و لە کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندا دەژین و مووشەکبارانەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بێ وەستان، درێژەی هەیە.

توما پێی داگرت: ئەوەی لە ئیستادا پێویستیمان پێ هەیە، ئاگربەسی مرۆیی و زیادکردنی ئاستی یارمەتی گەیاندن بە کەرتی غەززەیە.

سەرپەیڤ