ئیعدامی بەکۆمەڵ، تاوانی تازەی زایۆنییەکان؛ حەماس داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بوو سەبارەت بە "ئیعدامی بەکۆمەڵ " کە لە لایەن سوپای زایۆنییەوە لە کەرتی غەززە ئەنجام دراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەڵگەگەلێکیان کۆکردۆتەوە کە دەیسەلمێنن سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە کە هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە تا ئیستا زیاتر لە ١٣٧ شاروومەندی مەدەنیی فەلەستینی لەم کەرتە و باکووری ئەم ناوچەیە بەکۆمەڵ ئیعدام کردووە.
سوپای زایۆنی سەرەتا چاڵگەلێکی گەورەی هەڵکەندووە و دەیان شاروومەندی مەدەنیی فەلەستینی بە زیندوویی خستۆتە نێو ئەو چاڵانەوە و پاشان بە تەقەی ڕاستەوخۆ ئیعدامی کردوون و دواتر بە شۆڤەڵ خاکی ڕژاندۆتە سەریانەوە و دایپۆشیون. نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر جەنایەتی ئیعدامی بەکۆمەلی زیاتر لە ١٣٧ کەسی مەدەنیی فەلەستینی لە شاری غەززە و باکووری ئەو کەرتە ئەنجام داوە. هەروەها ئەم نووسینگەیە پەردەی هەڵداوە لەسەر کوشتنی ژنانی دووگیانی فەلەستینی لە ڕێگای نەخۆشخانەی ئەلعەودەدا کە لە باکووری غەززە هەڵکەوتووە.