ئۆسامە حەمدان: ئەفسەرە زایونیستەکان لەبەرەکانی شەڕ هەڵدێن
ئەندامێکی پلەبەرزی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەرتەشی زایونیستی لە شەڕەکەی غەزەدا زیانێکی قورس و زۆری لێکەوتوە، وتی کە ئەفسەرەکانیشی لەبەرەکانی شەڕ هەڵدێن.
ئۆسامە حەمدان"ی ئەندامی پلەبەرزی بزاڤی حەماس، سەبارەت بە دواین دۆخی ڕوبەرووبوونەوەیان لەگەڵ دوژمنی زایونی لە شەڕکە جۆربەجۆرەکان ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە داگیرکەرە لە وەدی هێنانی سەرجەم ئامانجەکانی لە شەڕەکەی غەزەدا تووشی شکست هاتوەو لەنێو شەڕێک دا چەقیوە کە هیچ بەرچاوڕونیەک بۆخۆی بەدی ناکا.
حەمدان پێداگری کرد کە تاکاتێک کە ئەو دەستدرێکاریانە ڕانەگیرێن هیچ وتووێژێک سەبارەت بە گیراوە زایونیستەکان بەڕێوە ناچی و وتی: هەڕەشەی کاربەدەستە زایونیستەکان سەبارەت بە لەنێوبردنی گوردانەکانی قەسام تەواو پڕوپووچەو ئەو گوردانانە ئێستا تەنانەت زۆر لەپێشتریش بەهێزن.
ناوبراو سەبارەت بە بڕیارنامەکەی هەفتەی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشیش وتی: ئیمە سپاسی ڕوسیا دەکەین بۆ چاکسازیکردن لەو بڕیارنامەدا.
هاوکات داواشی لەسەرجەم وڵاتو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش کرد کە هەڵوێستێکی مسۆگەر بگرن بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی ئەو ڕژیمە بەتایبەت هەڵکوتانە سەر کەرتی پزیشکی.