کانونی یه‌که‌م 26, 2023 12:30 Asia/Tehran

لە هەشتایەمین رۆژی"باهۆزی ئەقسا" و هاوکات لەگەڵ پەلاماری بەرفراوان و بەردەوامی زایۆنییەکان بۆسەر غەززەو لێواری رۆژاوا و درێژەی شەڕ وپێکدادانی قورسی نێوان هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و داگیرکەرانی زایۆنیست، "یەحیا سنور" سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا ڕایگەیاند؛ پێنج هەزار سەرباز و ئەفسەری زایۆنیمان کردە ئامانج.

رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە هەشتایەمین رۆژی دەسدرێژکاریی سەربازیی خۆی بۆسەر کەرتی غەززە، دەستی دایە تاوانێکی تازە کە بەهۆیەوە تائێستا حەفتا فەلەستینی دیکە شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، رژیمی ئاپارتایدی ئیسرایئل چەند یەکەی نیشتەجێبوون لە ئۆردوگای "المغازی" هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی بوردومان کردووە کە بەهۆیەوە، حەفتا کەسی سیڤیل شەهید بوون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ژماری شەهیدانی بۆردومانی شەو و رۆژی ڕابردووی رژیمی زایۆنی لە ناوچەی ناوەندیی کەرتی غەززە گەیشتە ١٢٠کەس.

گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ناوەندی گردبوونەوەی هیزەکانی سوپای زایۆنی لە ناوچەی "ابوعریبان" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی گەڕەکی ئەلزەیتون بەمووشەک و گولـلەهاوەن کردۆتە ئامانج.

لە شەڕو پێکدادانی نێوان خۆڕاگریی فەلەستین و سوپای رژیمی زایۆنیستی لە چەندین ناوچەی غەززەش، ژمارێک چەکداری زایۆنی برینداربوون کە کۆپتەرەکانی ئەو رژیمە بۆ گواستنەوەی برینداران دەسبەکار بوون وئەوانیان گواستەوە نەخۆشخانە.

هاوکات سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە لەپەیامێکی گرینگ لەبارەی دەسکەوتەکانی خەباتکارانی خۆڕاگری لە شەڕی غەززە ڕایگەیاند ، گوردانەکانی قەسسام، چەندین هەڵمەتی کەم وێنەو قورسیان بەدژ دوژمن ئەنجام داوەو سوپای داگیرکەریشیان تێکشکاندووە.

سنورا هەروەها پێی داگرت: گوردانەکانی قەسسام لەماوەی شەڕی ویشکانی لەگەڵ دوژمندا، لانیکەم پێنج هەزار سەرباز و ئەفسەری زایۆنیان کردەئامانج کە سێ یەکی ئەوان کوژراون و سێ یەکی دیکەشیان لێ بریندار و سێ یەکی دیکەیان تووشی کەمئەندامی هەمیشەیی بوون.

سنوار هەروەها وتی: لەئاستی چەکئامێری سوپای زایۆنیش ، ٧٥٠ ئۆتۆمبیلی سەربازیی دوژمن تێکشکێندرا.

سەرپەیڤ