نەبوونی دەواو دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424019-نەبوونی_دەواو_دەرمان_و_کەرەستەی_پزیشکی_لە_نەخۆشخانەکانی_غەززە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە وتی: بەسەدان بریندارمان لەبەر نەبوونی دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان لەدەست داوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2023 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە وتی: بەسەدان بریندارمان لەبەر نەبوونی دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان لەدەست داوە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی لە غەززە ڕایگەیاند: خوازیاری هاتنی هەزار لۆری لە رۆژداین بۆ ئاوارەکانمان. پێویستیی زۆریشمان بە سوتەمەنی هەیەو ئەوە لەکاتێکدایە کە خاچی سور لەحاند ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی لە غەززەدا، کەمتەرخەمە.

مانگی سوری فەلەستینیش ڕایگەیاند: دوانزە ئەمبوڵانس لە خان یونس بەرەو باکوری غەززە رەوانە کراون بەمەبەستی دەرکردنی ستافی حەشیمەتی مانگی سور پاش ئەوەی داگیرکەران، ئەوانیان ناچارکرد بەشی فریاگوزارییە خێراکانی جەبالیا چۆڵ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەشرەف ئەلقەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە وتی: شیری ویشک بۆ منداڵان دەس ناکەوێ و غەززە لە سەروبەندی برسێتی ڕاستەقینە دایە. دەیان هەزار نەخۆش و بریندار، گوشاری زۆریان خستووەتە سەر پێکهاتەی تەندروستی و دەرمان.

ئەلقەدرە وتیشی: داگیرکەران پێش دەگرن بە هاتنی دەرمان ویارمەتییەکان و گەیشتنیان بە باکوری غەززە.

بەهۆی نەبوونی دەرمان و کەرەستە پزشکیی و دەرمانیەکان، بەسەدان بریندارمان لەدەست داوە.