کانونی یه‌که‌م 28, 2023 10:30 Asia/Tehran

دەستدرێژکاریی ڕژیمی داگیرکەر بۆسەر کەرتی غەززە چووە نێو هەشتاو دووهەمین ڕۆژی خۆیەوە ئەمڕۆ ئەرتەشی ئەو ڕژیمە شارۆچکەکانی خان یونس لە باشوورو جیبالیا لە باکوورو غەزە لە ناوندی بەشێوەیەکی بەربڵاو تۆپباران و بۆردومان کرد.

ئەرتەشی ئەو ڕژیمە رایگەیاند کە فڕۆکە شهڕکەرەکانی ئەو رژیمە هەرتەنیا لەماوەی بیستوچوار کاتژومێری رابردوو، سەد شوێنی باشووری کەرتی غەزەیان بۆردومان کردوەو لەئاکامی دا لانیکەم دووسەد کەسی دیکە شههیدو زۆرتر لە سێسەد کەسی دیکە بریندار بوون.

ژومارەی شەهیدەکانی غەززە لەئاکامی بۆردومانی خەست و بێوچانی ئەو ڕژیمە هەروا لە پەرەسەندنەو ئەشرەف قودرەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە غەززە لەو پەڕی قەیران دایەو زۆرتر لە نۆ هەزار کەس لە شەهیدەکان لەبەر نەبوونی پێداویستی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە، ئەو یارمەتیانەش کە تاکوو ئێستا گەیشتوونە غەززە هەر تەنیا دەتوانی سەدی دووی پێویستیە دەرمانیەکان دابین بکا.

تێدرۆس ئادهانۆمی کارگێڕی گشتی ڕیکخراوی جیهانی تەندروستیش ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە بە قووڵی نیگەرانە لەپەرەدان بە بارگرژیەکان و هەڵکوتانەسەر چەند نەخۆشخانەی چالاکی ئەو کەرتە کە تائێستا ماوەنەتەوە.

سەرپەیڤ