کانونی یه‌که‌م 28, 2023 12:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیان کرد بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کە شەهیدو برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی فەلەستینی لەوان منداڵانی لێکەوتەوە.

لەئەنجامی بۆردومانی خانووبەرەیەک لە ناوچەی نەسیرات هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەززە، منداڵانی نێو ئەو ماڵە تووشی سووتان بوون. فڕۆکە جەنگییەکان وتۆپخانەکانی رژیمی زایۆنیستی، رۆژهەڵات و باشوری شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززەشیان بە قورسی بۆردومان کرد. تانکەکانی سوپای زایۆنی، ناوچە ناوەندییەکانی کەرتی غەززەشیان کردەئامانج. ئەمڕۆ هەروەها تەرمی هەشتا شەهیدی فەلەستینی لە شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژرا. سەرچاوە هەوەاڵییەکان باسی درێژەی شەڕی قورسی خەباتکارانی خۆڕاگریی لەگەڵ چەکدارانی زایۆنیان کرد لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەو هەروەها هەواڵی تێکشکێندرانی کەرەستەو ترۆمبیلە سەربازییەکانی سوپای رژیمی زایۆنیشیان ڕاگەیاند. لە ناوچەی جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری غەززەش شەڕ و پێکدادان بووە لەنیوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرە زایۆنییەکان.

سەرچاوە هەواڵییەکان هەروا ڕایانگەیاند، شەڕی قورس ڕووی داوە لە ناوچەکانی "النفق" ، "التفاح" و "الدرج" لە شاری غەززە. لەناوچەکانی "شێخ رضوان" و ناوچە رۆژاوایی و ناوەندییەکانی جەبالیاش شەڕ لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و سەربازانی رژیمی زایۆنی ڕووی دا.

خەباتکارانی فەلەستینی لەو تێکهەڵچوون و پێکدادانانەدا ژمارێک ئۆتۆمبیلی سەربازیی رژیمی زایۆنیان تێکشکاند.

مانگی سوری فەلەستین ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی خۆفڕیی رژیمی زایۆنی بۆسە رئۆردوگای "نورشمس" لە ڕۆژهەڵاتی "طولکرم" هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوایی چۆمی ئۆردۆن شەش گەنجی فەلەستینی شەهید بوون. هاوکات لەگەڵ دەسپیبوونی دەسدرێژکاریی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، خەباتکاران و لاوانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاواییش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو دەڤەرە لەوان نابلۆس، تولکەرم، جنین و ئەلخەلیل دەستیان کرد بە بەرەنگاربوونەوەی هیزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی .

سەرپەیڤ