درۆن و شۆڤەڵی زایۆنی ڕاوی تازەی قەسام؛ ٩٣٦ سەربازی زایۆنی لە سەرەتای هێرشی زەوینییەوە بریندار بوون
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە هێزەکانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و شۆڤەڵێکی ڕژێمی زایۆنییان تێکشکاندووە و چەندین سەربازی زایۆنیشیان کوشتووە.
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە هێزی پیادەی زایۆنی و کەرەستە سەربازییەکانیان لە باکووری ئۆردوگای ئەلبەریج داوەتە بەر پەلامار و ژمارێک زایۆنییان کوشتووە یان برینداریان کردوون. قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە بە ڕاکتی یاسینی سەدو پێنج شۆڤەڵی "دی نۆ"ی ڕژێمی زایۆنییان لە ئۆردوگای ئەلبەریج تیابردووە. لقی سەربازی حەماس هەروەها باسی خستنەخوارەوەی درۆنی سیخوڕیی "سکای لارکی دوو"ی ڕژێمی زایۆنی لە بەیت حانونی کردووە کە دەکەوێتە باکووری غەززە.
سەرایا ئەلقودسیش ڕایگەیاند کە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی "حەولیت"، "سۆفا" و "نیرئیسحاق"ی مووشەکباران کردووە. سوپای ڕژێمی زایۆنیش بە ئاماژە بەوەی کە لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا بیست و یەک ئەفسەر و سەربازی لە کەرتی غەززەدا بریندار بوونە ، ڕاشیگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشی زەمینییەوە بۆ سەر غەززە، نۆسەد و سی و شەش ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمە بریندار بوونە.