کانونی یه‌که‌م 31, 2023 09:00 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر دەڤەری "موسەلەس مەزرەعە"ی یەتا هەڵکەوتوو لە باشووری خەلیل لە لێواری ڕۆژئاوا.

لەئاکامی ئەو پەلامارەدا شەڕێکی توند لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوی دا کە لەئاکامی دا دوو کەس لەلایەن ئەو چەکدارانەوە شەهیدکران.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین گەنجێکی حەڤدەساڵ تەمەن"یش لەو تێکهەڵچوونەدا بریندار بوە.

داگیرکەران هاوکات هەڵیان کوتاوەتە سەر شارۆچکەی بیتاو شارەکانی خەلیل و بەیت لەحم لە ڵیواری ڕۆژئاوا و دەڤەری قەوسەینیش لە ڕۆژئاوای نابلۆس.

هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە توندی تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتن لەگەڵ چەکدارە داگیرکەرە زایونیستیەکان لە ناوەندو ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس و هێڵی بریجی ئەو کەرتەش.

لەهەمان کاتدا فەرماندەرایەتی گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە جیهادگەرە فەلەستینیەکان لەمیانەی بۆسەیەک لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری توفاح ئۆتۆمبێلێکی جەنگی ئەو ڕژیمەیان لێکبڵاو کردوو لە نزیکەوە دە زایونیستیان کوشت.

سەرپەیڤ